وەزیری دارایی ئیسرائیل: شەڕ كۆتایی نایەت تا ئەوكاتەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەناو نەبەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، شەڕ كۆتایی نایەت تا ئەوكاتەی سوریا دابەش نەبێت و خەڵكی غەززە رانەگوازن و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەناو نەبەن.
بێزالیل سمۆتریك وەزیری دارایی ئیسرائیل لە كەناری رۆژئاوای فەلەستین رایگەیاند، شەڕ ناوەستێت تا ئەو كاتەی سوریا دەڕوخێت و دابەشدەبێت و تەواوی دانیشتوانی غەززە رادەگوازرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، پاككردنەوەی غەززە لە حەماس و غەززەییەكان بەردەوامە و بارمتەكان دەگەڕێنەوە و دەبێت حزبوڵای لوبنانیش لەناو بچێت و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە.
ئاشكراشیكرد، دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە كە ئەویش شەڕی غەززەیە، ئێستا هەلێكیان لەبەردەستە و نایەنەوێت لەدەستی بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group