نەتەوە یەكگرتوەكان: نیگەرانین لە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر یەمەن

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لە كوژرانی 68 كۆچبەر كە لەئاكامی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ پارێزگای سەعدە لە باكوری یەمەن كوژران. 
حوسییەكان رایانگەیاندبو كە بەهۆی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ سەر ناوەندێكی دەستبەسەركردنی كۆچبەرانی نایاسایی لە پارێزگای سەعدە 68 كەس كوژراون و 48ی دیكەش برینداربون.
لە بەرامبەردا نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، نیگەرانن لەو راپۆرتانەی باس لە زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندێكی دەستبەسەركردنی كۆچبەران لە پارێزگای سەعدە لەباكوری یەمەن دەكەن،.
ئاماژەشیكردوە، هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر یەمەن، مەترسی زیاتر لەسەر خەڵكی مەدەنی لەو وڵاتە دروست دەكەن، بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە كە پایەندبن بەجێبەجێكردنی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بەتایبەتی ئەوەی كە پەیوەندیدارە بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group