نەوا-
وەزیری راگەیاندنی پاكستان رایگەیاند، زانیاریی هەواڵگریی متمانەپێكراویان بەدەستگەیشتوە، هندستان لە كاتژمێرەكانی داهاتودا هێرش دەكاتە سەر وڵاتەكەیان.
عەتائوڵڵا تارار وەزیری راگەیاندنی پاكستان ئاماژەی بەوەداوە، هندستان ئەو هێرشەی كە لە ناوچەی پەهالگام ئەنجامدراوە كردویەتیە بیانو تا هێرشی سەربازیی بكاتە سەر پاكستان، هەر كردەیەكی دوژمنكارانە بكرێتە سەر پاكستان، ئەوا زۆر بەتوندی وەڵام دەدەنەوە، هەروەها هندستان بەرپرسیارێتی تەواو لە هەر دەرئەنجامێكی مەترسیدار لە ناوچەكە دەگرێتە ئەستۆ.
گرژییەكانی نێوان هندستان و پاكستان دوای ئەو هێرشە چەكدارییە بو كە رۆژی 22ی ئەم مانگە لە ناوچەی پەهالگامی سەر بە هەرێمی جامو كشمیر كە لە ژێر دەسەڵاتی هندستاندایە رویداو بەهۆیەوە 26 كەس كوژران.