سەرۆكی ئۆكرانیا: شەری ئێران و ئیسرائیل كێشەیەكی گەورەی بۆ دروستكردوین

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل سەرنجە نێودەوڵەتییەكانی لەسەر ئۆكرانیا لاداو كێشەیەكی گەورەی دروست كردووە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوز رایگەیاند، شەڕی ئێران و ئیسرائیل كێشەیەكی گەورەی دروست كرد و بوە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری یارمەتییەكان  بەتایبەتی لە ئەمەریكاوە، وتیشی، هەرچەندە ئێمە ئەوەمان ناوێت، بەڵام هەست بەم گۆڕانكارییە دەكەین.
هەروەها سەرۆكی ئۆكرانیا، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو شەڕە، لەسەر پشتیوانیی سەربازی و دارایی بۆ كیێڤ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group