نەوا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جارێكی دیكە جەخت لەوەدەكاتەوە كە توانا ئەتۆمییەكانی ئێران بەتەواوی لەناوچون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ مارك ڕوتە، سكرتێری گشتی نانۆ،جەختی لەوە كردەوە كە ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردودا زیانێكی زۆری بەركەوتوە، هەروەها لە بەرامبەریشدا بەتەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناوبراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران زۆر باشە، دوێنێ ئیسرائیل ئەو فڕۆكانەی گەڕاندەوە كە مەبەستی بۆردومانكردنی ئێران بو.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئیتر ڕێگە بە ئێرانییەكان نادەین هیچ یۆرانیۆمێك بپیتێنن و كۆتاییان بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران هێنا.
ڕونیشیكردەوە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ئیسرائیل زیانێكی زۆری بەركەوتوە، سەركەوتنێكی گەورەیان لە ئێران بەدەستهێنا، ئەوەی لە ئێران ڕویدا، لەناوبردنی یەكجارەكی دامەزراوە ئەتۆمییەكان بو، باوەڕی وایە ئێران سەركەوتو نەبوبێت لە ڕزگاركردنی هیچ كەرەستەیەك.