عیراق پێشوازی لە دەستپێشخەریی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەكات

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد بۆ راگرتنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردوەتەوە، پێشوازی لەدەستپێشخەریی ئەمریكا دەكەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا كە هەنگاوێكی ئەرێنییە بە ئاڕاستەی كەمكردنەوەی گرژییەكان و سەقامگیربونەوەی ناوچەكە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەشیكردوە، كۆماری عیراق هەمو كات لەگەڵ چارەسەری ئاشتیانەو دیپلۆماسیانە بوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانە هەرێمییەكان كە رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی گەل لەناوچەكەدا هەیەو رێگە نادان بازنەی ململانێكان فراوان ببن.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق پیرۆزبایی لە وڵاتی قەتەر كردوە بۆ هەوڵە دیپلۆماسیەكانی بۆ نێوەندگیریی هەردولا كە رێگەخۆشكەر بوە بۆ گەیشتن بە راگەیاندنی ئاگربەست.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group