700 هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئیسرائیل دەستبەسەر كراون

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارسی سەر بە سوپای پاسداران، لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، 700 هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئیسرائیل دەستبەسەر كراون.
ئاژانسەكە بە ئاماژەكردن بەوەی “تۆڕی سیخوڕیی ئیسرائیل” لە ماوەی جەنگەكەدا “زۆر چالاك بووە” ڕایگەیاندووە: پارێزگاكانی كرماشان، لوڕستان، خووزستان، ئیسفەهان و فارس، زۆرترین ژمارەی دەستبەسەركراویان لێ تۆمار كراوە و ئاماری دەستبەسەركراوانی پارێزگای تارانیش هێشتا بڵاونەبووەتەوە.
هەروەها،دەزگا ئەمنییەكانی ئێرانیش دەڵێن، ئەو دەستبەسەركراوانە، بە بەكارهێنان و كۆنترۆڵی درۆنی خۆتەقێن، دروستكردنی بۆمب، گرتنی ڤیدیۆ لە شوێنە سەربازییەكان و ناردنی زانیاری بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار كراون.
ئاژانسی فارس ئاشكراشی كردووە، لە ماوەی ڕۆژانی جەنگدا زیاتر لە 10 هەزار درۆن لە سەرانسەری ئێران دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group