سەرۆك كۆماری ئێران: ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردنی ئێران دەدەن

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆككۆماری ئێران ئاشكرایكرد، ئەمریكاو ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردنی وڵاتەكەیان دەدەن بەڵام گەلی ئێران بەهەمو شێوەیەك دابەشكردن رەتدەكەنەوە.
مەسعود پزیشكیان لەلێدوانێكیدا خەڵكی وڵاتەكەی لەو ناكۆكی و دوبەرەكییە ئاگادار كردەوە كە دوچاری بونەتەوەو رایگەیاند: ئەو دابەشبونە ناوخۆییە لەكاریگەرییەكانی سزاكانی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەكەیان مەترسیدار ترە.
پزیشكیان ئاماژەی بەوەشكرد ، ئەمریكاو ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردنی ئێران دەدەن بەڵام وڵاتەكەی هەرجۆرە دابەشكردنێك رەتدەكەنەوە.
بەوتەی سەرۆكی ئێران بەشێك لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتەكەی درك بەبەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەكەن و رێگە نادەن هێزێكی دەرەكی وەك ئیسرائیل كۆنترۆڵی چارەنووسی ئێران بكات  و لەهەمان كاتیشدا دوپاتیكردەوە حكومەت لەسەپاندنی بەها ئایدیۆلۆژیەكان بەسەر كۆمەڵگەدا دووچاری دژواری دەبێتەوە  .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group