تادێت ژمارەی قوربانیان لەكەرتی غەزە بەرزدەبێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لەساڵی 2023ـەوە لەئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 63 هەزار  كەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لەكەرتی غەزە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە، 98 فەڵەستینی كوژراون 404ی دیكەیش برینداربون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە 18ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تائێستا لەهێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 11 هەزارو 426 كەس و ژماری بریندارانیش گەیشتوەتە 48 هەزارو 619 كەس، واتە لەساڵی 2023ـەوە تائێستا ژمارەی كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 63 هەزارو 557 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 160 هەزارو 660 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group