نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندی نیشاندا بەفرۆشتنی پێداویستی سەربازی بە ئۆكرانیا كە بڕەكەی بە 825 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و تەقەمەنی و كەرەستەی پشتیوانی لۆجستی لەخۆدەگرێت.
ئاژانسی هاریكاری و ئاسایش سەر بەوەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی دەرەوە بڕیارێكی دەركردوە بۆ رەزامەندیدان لەسەر ئەگەری فرۆشتنی تەقەمەنی و كەرەستەی پەیوەندیدار بە حكومەتی ئۆكراییا بە بڕی 825 ملیۆن دۆلار.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە ئۆكرانیا داوای سێ هەزارو 350 تەقەمەنی و موشەكی دور مەوداو كەرەستەی دیكەی وەك سیستمی گونجاو لەگەڵ ئەو سیستمانە كردووە، لە بەرامبەریشدا بە فەرمی نوسراو پێشكەش بەكۆنگرێس كراوە بۆئەوەی فرۆشتنەكە ئەنجام بدرێت.