ئێران رەتیدەكاتەوە داوای سیستمی بەرگری لە روسیا كردبێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئێران رەتیدەكاتەوە داوای سیستمی بەرگری لە روسیا كردبێت و دەشڵێت جەنگ و تێكدانی ئاسایشی ئێران كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت.
عەباس موقتەدایی جێگری سەرۆكی دەستەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت چونكە ئەگەر ئاسایشی ئێران پارێزراو بێت ئاسایشی وڵاتانی تری ناوچەكەش پارێزراوە دەبێت، و بە پێچەوانەشەوە هەوڵەكان بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێران كاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و قەڵغانی موشەكیی ئێران پشتی بە هیچ وڵاتێك نەبەستووە و موشەكەكانیشیان دەستێكی باڵایان هەیە لە ناوچەكەدا.
لای خۆشیەوە كازم جەلالی باڵیۆزی ئێرانی لە روسیا رایگەیاند، تاران بە هیچ شێوەیەك داوای سیستمی دژە موشەكیی ئێس 400ی لە مۆسكۆ نەكردوە،ئەمە لە كاتێكدایە، روسیا ئامادەیە خۆی دربریەوە ئەو سیستمە رادەستی تاران بكات لە هەر كاتێكدا كە داوای بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group