ئەمریكا موشەكی مەودا مامناوەند بە فینلەندا دەفرۆشێت

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندی نیشاندا بە فرۆشتنی موشەكی مەودا مامناوەند بە فینلەندا بەبەهای 1.7 ملیار دۆلار.
لە راگەیەنراوێكدا ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی دەرەوە رەزامەندی نیشانداوە بەبەهای 1.7 ملیار دۆلار موشەكی پێشكەوتوی مەودا مامناوەندی ئاسمانی و كەرەستە پەیوەندیدارەكانیی بە فینلەندا بفرۆشێت.
هەروەها لەڕاگەیەنراوەكەدا جەختكراوەتەوە كە ئەم فرۆشتنە توانای بەرگریی فینلەندا لەبەرامبەر هەڕەشەكانی ئێستاو داهاتو و ئاسایشی وڵاتەكە زیاد دەكات، هەروەها هاوسەنگی سەربازیی بنەڕەتی لە ناوچەكەدا ناگۆڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group