زیاتر لە 15 هەزار زیندانی لە گرتوخانەكانی نیپاڵ هەڵاتن

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
خۆپیشاندانەكانی نیپاڵ دژ بەحكومەت كە بەهۆی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەریانهەڵداوە گیانلەدەستدانی 35 كەسی لێكەوتوەتەوەو زیاتر لە 15 هەزار زیندانیش لە گرتوخانەكانی وڵاتەكە هەڵاتن.
بەپێی هەواڵێكی میدیا جیهانییەكان كە لەسەر زاری بەرپرسانی نیپاڵ بڵاویانكردوەتەوە رایانگەیاندوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكانی دژ بە حكومەت گیانیانلەدەستداوە بۆ 35 كەس بەرزبوەتەوە.
هەروەها سەرەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەو زۆرێك لە وەزیرەكان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكان توندوتیژی زیاتری بەخۆوەبینیوەو بوەتە هۆی تێكچونی دۆخی ئاسایش لەوڵاتەكەدا.
وتوشیانە، هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر گرتوخانەكان، هەڵاتنی زیاتر لە 15 هەزار زیندانی لە 25 گرتوخانەی سەرانسەری وڵاتەكەی لێكەوتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group