نەوا-
بزوتنەوەی حەمماس و خاچی سوری نێودەوڵەتی بەهاوبەشی بەدوای روفاتی ئەو دیلە ئیسرائیلیانەدا دەگەڕێن كە بزوتنەوەی حەمماس دەستگیریكردن تا رادەستی حكومەتی ئیسرائیلی بكەنەوە.
میدیاكانی جیهان روماڵی دۆزینەوەی روفاتی چوار دیلی ئیسرائیلی دەكەن و لەوبارەیەوە بڵاویانكردوەتەوە، شوێنی ئەو دیلە ئیسرائیلیانە لە غەزە نادیارە سەرەڕای ئەوەی پرۆسەی گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، بۆ هاوكاریكردنیش تیمێك لە وڵاتی میسرەوە گەیشتون و دەستیان بە گەڕان كردوە، هەروەها بۆ كارئاسانی زیاتریش سوپای ئیسرائیل لەناوچەكە كشاوەتەوە تاكو بوارێكی زیاتر بۆ حەمماس و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بڕەخسێنت تا گەڕانەكانیان فراوان بكەن.
جێی ئاماژەیە لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی شەڕی غەزە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوایكرد دیلەكان دەستبەجێ ئازاد بكرێن و ئەوانەشی لە ژیاندا نەماون روفاتەكانیان بدرێتەوە دەست كەسوكاریان.