نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە دەكات.
ماڵپەڕی یاهو نیوز بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرگری لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە كردوە كە بە هۆیەوە دەیان كەس كوژراون، هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆتە هەڕەشەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە پەیمانی ئاگربەست، بەڵام ترەمپ پشتگیری لە قسەكانی ئیسرائیل كردوە كە هێرشەكان بە وەڵامی پێشێلكردنی ئاگربەست بوە لەلایەن بزوتنەوەی حەمماسەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردوە، هیچ شتێك ئەو رێككەوتنە ناخاتە مەترسییەوە كە وایكردوە بارمتە ئیسرائیلییەكان لە غەزەوە بگەڕێنەوەو لە بەرامبەر ئازادكردنی دیلەكانی فەڵەستین و كشانەوەی بەشێكی هێزەكانی ئیسرائیل و دەستپێكردنەوەی هاوكارییەكان بۆ ئەو ناوچەیە.