ترەمپ: شەرع دەتوانێت سوریا سەركەوتو بكات
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دیدارێكی زۆر باشیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا ئەنجامداوە خوازیارن سوریا ببێتە وڵاتێكی سەركەوتو، پێشیانوایە شەرع دەتوانێت لەوەدا سەركەوتو بێت.
ترەمپ وتیشی: دیدارێكی باشیان لەگەڵ سەرۆك كۆماری سوریا ئەنجامداوە دەخوازن سوریا ببێتە وڵاتێكی سەركەوتو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شەرع زۆر باشیش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەگونجێت، توركیاش زۆر پشتیوانیان دەكات.