وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەرێم قەرەبوو دەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكرد، چاوەڕوانی ئاماری كۆتایین سەبارەت بە زەرەروزیانەكانی لافاوەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو قەرەبووی زیانلێكەوتوان بكەنەوە.
عەلی جیهانگیری وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە سەبارەت بەو زەرەروزیانانەی بەهۆی لافاوەكانی هەرێمی كوردستان كەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان تەنها هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە كە بەهۆی لافاوەكەوە زەرەروزیانیان پێگەیشتووە.
جەختی لەوەشكردەوە، دوای ئەوەی لیستی زەرەرو زیانەكانیان بەدەست گەیشت وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هەندێك لە حاڵەتەكان قەرەبوو دەكاتەوە و هەندێكیشیان كە پەیوەستە بە ئامێری كارەبایی و كەلوپەلی ناوماڵ لیژنەیەكی باڵای حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group