نەوا-
سەرەڕای رێككەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانكردنی كەرتی غەزە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە بڵاوكراونەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی ئیسرائیل ژمارەیەك ناوچەی كەرتی غەزەیان بۆردومان كردوەو زیانەكانی نەزانراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، ئەم بۆردومانانە لەكاتێكدان كە لە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی رابردوەوە رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوەو تائێستاش بەردەوامە، لە دوو رۆژی رابردوشدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبو كە لەسەرەتای ساڵی نوێی 2026دا قۆناغی دوەمی ئاگربەست لە غەزە دەستپێدەكات.