هاوپەیمانانی نەسر: تائێستا شیعەكان كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلایی نەكردوەتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەقیل رودیانی وتەبێژی هاوپەیمانانی نەسر رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی تائێستا هەڵوێستی لایەنە سیاسییە شیعەكانی یەكلایی نەكردوەتەوە بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتو، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی هێشتا كات ماوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لە وادەی دەستوریدا.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەی داهاتوی چوارچێوەكە بڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، رەنگە رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی دیاریكراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران بكرێت.
وتەبێژی هاوپەیمانانی نەسر باسی لەوەشكردوە، پێوەرەكانی كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران پەیوەستن بە دۆخی ئێستای عیراقەوە وەك روبەڕوبونەوەی ئاستەنگە ئابورییەكان و قەیرانی ئاو و پرسەكانی پەیوەست بە هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەڕەشە دەرەكییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group