جەی دی ڤانس: دەمانەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێكەوتن

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی هێشتا دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێكەوتن.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی فۆكس نیوزدا لەبارەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران، رایگەیاند، لە هەندێك ڕوەوە، بە باشی بەڕێوەچو، ئەوان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی دوای ئەوە یەكتر ببینن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك ترەمپ هەندێك هێڵی سوری داناوە كە ئێرانییەكان هێشتا ئامادە نین لە ڕاستیدا دانی پێدابنێن و كاری لەسەر بكەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لەسەری، بەڵام بێگومان سەرۆك توانای خۆیەتی كە بڵێت كاتێك پێیوایە دیپلۆماسی گەیشتوەتە كۆتایی سروشتی خۆی.
ئەمە لە كاتێكدایە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، خولی دوەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەراورد بە خولی پێشوو زۆرباشتر بوو، دەشڵێت، بیرۆكە جۆراوجۆرەكان وروژێنران و ئەو بیرۆكانە بەجدی باس كران، لە كۆتاییشدا توانیمان بگەینە ڕێككەوتنێكی گشتگیر لەسەر كۆمەڵێك بنەما.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم خولەی دانوستانەكان بەراورد بە خولی پێشو گفتوگۆی تاڕادەیەك جددی هەبو، كەشێكی بنیاتنەرتریش بو، بیرۆكە جۆراوجۆرەكان وروژێنران و ئەو بیرۆكانە بەجدی باسكران، لە كۆتاییشدا توانیمان ڕێككەوتنێكی گشتی لەسەر كۆمەڵێك بنەما بدۆزینەوە، كە لەمەودوا لەسەر بنەمای ئەو بیرۆكانە دەڕۆین و دەچینە ناو دەقی ڕێككەوتنێكی ئەگەری.
رونیشیكردەوە، ئەمە بەو مانایە نییە كە بە خێرایی بگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی، بەڵام لانیكەم ڕێگاكە دەستی پێكردوە، هیوادارین بە زوترین كات ئەم كارە بكرێت و ئامادەین كاتێكی پێویست بۆی بەسەر بەرین، بەڵام كاتێك باس لە داڕشتنی دەقەكە دەكرێت، كارەكە كەمێك قورستر و وردتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group