نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات كە داهاتی كارەبای 24 كاتژمێری لەهەرێمی كوردستان مانگانە نزیكەی 100 ملیار دینارە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی هەرێم لە جیاتی ئەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد بنێرێت بۆئەوەی بە زویی موچەی مانگی 2 بێت، هەفتەی داهاتو شاندێك دەنێرێت بۆ بەغدادو داوای ئەوە دەكەن كە 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ زۆرەو پێیان نادرێت.
غالب محەمەد راشیگەیاندوە، لەم داواكارییە لەكاتێكدایە بەپێی ئامارو وتەی پێشوی خۆیان داهاتی ناوخۆ مانگانە 400 ملیار دینارە جگە لەپارەی كارەبای 24 سەعاتی كە داهاتەكەی مانگانە نزیكەی 70 بۆ 100 ملیار دینار دەبێت.
لێدوانی ئەم پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی رایگەیاندبو، بەئامانجی شاندەكە لەبەغداد پاكتاوكردنی داهات و خەرجییەكانی سێ ساڵی رابردوی نێوان هەردو دیوانی چاودێریی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستانە.