كەمپی هۆل لەپارێزگای حەسەكە چۆڵكرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فادی قاسم لێپرسراوی تایبەت بە كەمپی ئاوارەكان لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بەشێك لەو سورییانەی لەكەمپی هۆلدا بون وەك بەساڵاچوان، خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، نەخۆشەكان و ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە، بەمەرجی بەردەوامی چاودێریكردنیان رادەستی خێزانەكانیان كراونەتەوە، هەروەها نزیكەی 60 خێزانیش بۆ عیراق گەڕێنراونەتەوە.
وتوشیەتی: هەندێك لە خێزانەكانی ناو كەمپەكە بۆ كەمپی چاكسازی لە حەلەب گواستراونەتەوەو دەخرێنە ناو بەرنامەكانی چاكسازی و پەروەردەكردنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group