حكومەتی عیراق و كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی رێككەوتنێكی نەوتییان واژۆكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆكردنی دوو رێككەوتنی سەرەتایی لەنێوان كۆمپانیاكانی نەوتی بەسرەو زیقارو باكورو كۆمپانیای شیڤرۆن كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رێككەوتنی یەكەم لەنێوان كۆمپانیای نەوتی بەسرەو كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی تایبەت بە گواستنەوەی بەڕێوەبردنی كێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە/2 بوە، هەروەها رێككەوتنی دووەم كە لە نێوان هەردوو كۆمپانیای نەوتی زیقارو باكور بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی ناسریەو چوار شوێنی دۆزینەوە لە پارێزگای زیقار بوە جگە لەپەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاماژەشكراوە، رێوڕەسمی واژۆكردنەكە بەئامادەبونی تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا لەسوریا بەڕێوەچوە، لەوبارەیەشەوە سودانی ئاماژەی بە گرنگی ئەم رێككەوتنانە كردوە بۆ تەواوكردنی چاكسازییەكان لەكەرتی نەوت و كاریگەرییە ئەرێنییەكانیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری و ژیان لە پارێزگاكانی زیقارو سەڵاحەدین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group