بەهۆی شەڕی ئێرانەوە نرخی غاز لە ئەوروپا 48% زیادیكردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و راوەستانی چالاكی بارهەڵگرە نەوتییەكان لە گەروی هورمز كە بەشێكی زۆر لە پێویستی وزەی جیهانی دابین دەكات، نرخی غاز لە ئەوروپا 48% زیادیكردوە.
ناوەندی بازرگانی غازی هۆڵەندا TTF كە یەكێكە لە بەناوبانگترین بازاڕەكانی ئەوروپا، نرخی هەر مێگاوات كاتژمێرێك غازی لە رێككەوتننامەكان بۆ مانگی نیسان بڵاوكردەوەو تا پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4/3 نرخەكە گەیشتوەتە زیاتر لە 47 یۆرۆ.
پێش دەستپێكی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخەكە 31.95 یۆرۆ بوە بۆ هەر مێگاوات كاتژمێرێك، بەو پێیە نرخەكان بەراورد بەنرخەكانی پێشوی 48% زیادیكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group