پەرلەمانتارێكی عیراق: دابەشكردنی موچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: دابەشكردنی موچەی مانگی ئازار لە پێش جەژنی رەمەزان تەنها دەنگۆیەو وەزارەتی دارایی عیراق بە رەسمی هیچ شتێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: تەنها چەند رۆژێكی كەم ماوە بۆ هاتنی جەژنی رەمەزان و لەو ماوە كەمەشدا حكومەتی عیراق ناتوانێت موچەی سەرجەم موچەخۆرانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەش بكات، لەو باوەڕەشدا نیم موچەی تەواوی موچەخۆرانی لەبەردەستدا بێت بۆ دابەشكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group