نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن كۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانی كردوە.
سێنتكۆم راشیگەیاندوە، سوپای پاسداران هەواڵی بڵاوكردوەتەوە گوایە كەشتی ئەبراهام لینكۆڵیان پەكخستوەو چوتە دەرەوەی خزمەتكردنەوە پێشتریش و چەندجارێك هێزەكانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە كەشتییەكەیان خاپور كردوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا وتوشیەتی: تائێستا كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵنی لێدەر لە دەریاوە كۆنترۆڵی كایەی ئاسمانی ئێرانی كردوە.