نەوا-
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پنتاگۆن) داوای زیاتر لە 200 ملیار دۆلاری دیكە بۆ بودجەی جەنگ دەكات كە بۆ دابینكردنی تێچوی جەنگی ئێران و پڕكردنەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنی ئەمریكایە.
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا داوای لەكۆشكی سپی كردوە، رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر دابینكردنی بودجەی جەنگ كە بڕەكەی زیاتر لە 200 ملیار دۆلارە.
ئەم بودجەیە بۆ دابینكردنی تێچوی جەنگی ئێران و پڕكردنەوەی كۆگاكانی چەكی ئەمریكایە، بەڵام بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتن پۆست بەشێك لە بەرپرسانی كۆشكی سپی پێیانوایە ئەم بڕە پارەیە لە كۆنگرێس پەسەند ناكرێت.