لە ئێران بەدەیان سیخوڕی ئیسرائیل دەستگیر كران

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، 30 سیخوڕی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد)یان لەپارێزگاكانی هەمەدان، لوڕستان و كرمان دەستگیر كردوەو دەستیشیان بەسەر چەند چەكێكدا گرتوە كە هی ئەوان بوە.
وەزارەتی ئیتڵاعات رونیشیكردوەتەوە، دەستگیركردنی ئەو سیخوڕانە لەسەر بنەمای زانیاری هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی رێكاری هەواڵگری و ئۆپراسیۆن بوە، بەشێك لەو شوێنانەشی كراونەتە ئامانج بەهۆی زانیارییەكانی ئەو سیخوڕانەوە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group