نەوا-
سەرەڕای ئاگربەست لە غەزە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەنراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بەقوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بڵاوكردەوەو ئاشكرایكردوە، تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لە كەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 72 هەزارو 329 كەس.
ئاماژەشیكردوە، تەنها لەماوەی 48 كاتژمێردا دوو تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەزەو هەشت كەسی دیكەش برینداربون، لەدەستپێكی ئاگربەستیشەوە لە 10/10/2025، 750 كەس كوژراون و دوو هەزارو 90 فەڵەستینیش بریندار بون.