سوڵتانی عومان داوا لەئێران دەكات بە دیپلۆماسی كێشەكانیان چارەسەر بكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هەیسەم بن تارق سوڵتانی عومان داوایكرد بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی ململانێیەكان لە ناوچەكە چارەسەر بكرێن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، هەیسەم بن تارق و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبونەتەوەو  دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێكردوە، هەروەها گفتوگۆ كراوە لەبارەی ئەو هەوڵانەی كە بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە ململانێیەكان لە ناوچەكە خراوەنەتەگەڕ.
لەو كۆبونەوەیەدا سوڵتانی عومان داوای لە وەزیری دەرەوەی ئێران كردوە بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی ململانێیەكان لەناوچەكەدا چارەسەر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group