لەساڵی رابردوەوە زیاتر لە 96 هەزار كۆچبەر چونەتە ئەڵمانیا

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پەرلەمانی ئەڵمانیا راپۆرتێكی سەبارەت بەچونی كۆچبەران بۆ وڵاتەكەی بڵاوكردەوە كە لەساڵی رابردوەوە تائێستای لەخۆگرتوە.
لە راپۆرتەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیادا هاتوە كە  ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی كە هەردوو شێوازی یاسایی و نایاسایی چونەتە ئەڵمانیا لەساڵی پارەوە گەیشتوەتە زیاتر لە 96 هەزار كۆچبەر، هەروەها لەو ژمارەیە 70 هەزاریان بەشێوەی نایاسایی چونەتە ناو خاكی وڵاتەكەیانەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشی زۆری كۆچبەرەكان لە ئۆكرانیاوە چونەتە ئەو وڵاتەو بەپلەی یەكەم ئەفغانی و دواتر سوری و تورك بون، سەبارەت بەو كۆچبەرانەی لە باكوری ئەفریقاوە چونەتە ئەڵمانیا ئاماژە بەوەكراوە كە جەزائیر لە پلەی یەكەمدایەو بەدوایدا مەغریبی و تونسییەكان هاتون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group