سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان: ئێستاش درەنگ نییە دەست بكرێت بە دیالۆگی نیشتمانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان چیتر بەرگەی چەقبەستویی و لێكترازانە سیاسییە ناگرێت.، كاتێكی زۆریش بەهەدەر دراوە، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە ئەگەر دەست بكرێت بە دیالۆگێكی نیشتمانیی جددی، ئەویش بە بەشداریی هەمو لایەنە سیاسییەكان بۆ گەیشتن بە كارنامەو پڕۆژەیەكی نیشتمانیی هاوبەش.
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وتوشیەتی، لە رابردودا هەوڵی زۆریانداوە لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی سیاسی نامەیەكی هاوبەشیان ئاڕاستەی سەركردایەتیی سیاسیی پارتی و یەكێتی كردوە، هیوادارن دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی دوای جەژن راستەوخۆ بچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو هەرچی زوە پەرلەمان كارا بكرێت و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
جێی ئاماژەیە لە پەیامێكدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان كرد بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵك بكەنەوەو واز لەو ململانێی بێ ئەنجام و خۆخۆریی بهێنن و دوای جەژنی  قوربان بەیەكەوە كۆببننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group