لەهاوینەهەواری ئەحمەدئاوا بڕێك خواردەمەنی خراپ لەناوبران

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا ئەنجامداوە. 
ئاشكراشیكردوە، لە ئەنجامی ئەو پشكنینانەدا شەش شوێنكار غەرامە كراون و سێ شوێنكاری تریش ئاگاداركراونەتەوە، هەروەها لیژنەكەیان دەستیگرتوە بەسەر 100 جۆر خواردن، خواردنەوەو كەرەستەی بەكارهاتودا كە شیاوی بەكارهێنان نەبون، هاوكات بڕێك خواردەمەنی و شیرینی تر كە شیاوی خواردن نەبون لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاندوە، لیژنەكانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان و چاودێریكردنی وردی شوێنەكان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و رەچاوكردنی بەرژەوەندیی سەرجەم هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group