چاودێری ئەو شەپۆلە ئاوییە دەكرێت كە لە سوریاوە دەڕژێتە بەنداوی حەدیسەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
موسەنا تەمیمی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق سەردانی بەنداوی حەدیسەی لە پارێزگای ئەنبار كردو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەردانەكەیان بۆ ئاگاداربون بوە لە سروشتی ئەو شەپۆلە لافاوەی كە ئەگەری هەیە لە سنورەكانی سوریاوە بێتە ناو خاكی عیراقەوەو بەدواداچونیان بۆ رێكارە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی تایبەت بە لەخۆگرتنی ئاوەكەش كردوە.
تەمیمی وتیشی: فەرمانبەرانی وەزارەتەكەیان لە بەنداوەكە ئامادەكاری تەواویان كردوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر دۆخێكی لەناكاودا، ئەو داتا ژمارەییانەی لە لایەنی سوریاوە هاتون ئاماژە بەوە دەكەن كە شەپۆلە ئاوەكە لە سنوری ئاساییدا دەبێت.