بۆ چوارەمین ساڵ عیراق خەڵاتی باشترین نێردەی حەج و عومرەی بەدەستهێنایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بۆ چوارەمین ساڵ عیراق خەڵاتی باشترین نێردەی حەج و عومرەی بۆ ئەمساڵی فەریزەی حەج لەشانشینی عەرەبی سعودیە بەدەستهێنایەوە.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق بڵاویكردەوە، سامی ئەلمەسعودی سەرۆكی دەستەكەیان لە مەراسیمێكدا كە لە سعودیە رێكخرابو، خەڵاتی باشترین نێردەی حەج و عومرەی بۆ پێشكەشكردن و رێكخستن و چاودێریكردنی حاجیان وەرگرتوە.
بەوبۆنەیەشەوە ئەلمەسعودی پیرۆزبایی لە حكومەت و گەلی عیراق كرد بۆ بەرزكردنەوەی ناو و ناوبانگ و ئاڵای وەڵاتەكەیان لەنێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەتایبەت حاجیانی عیراق كە وێنایەكی شارستانیان بەخشیوە بە وڵاتی عیراق بەهۆی پابەندییان بە رێنماییەكان لە كاتەكانی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا.
هەروەها سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق سوپاسی سعودیەشی كرد بۆ هاوكارییەكان و كارئاسانییەكانی كە بۆ سەرخستنی رێوڕەسمی حەج فەراهەمیكردوە.
جێی ئاماژەیە پێش دەستپێكردنی روكنەكانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، دەستەی حەج و عومرە لەچوارچێوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەحاجیانی عیراق، لە شوێنی مانەوەیان لەشاری مەككە هەر حاجییەكی عیراقی دیارییەكی داراییان پێبەخشین بەئامانجی كەمكردنەوەی بارگرانی و خەرجییەكانیان لەوەرزی حەجی ئەمساڵدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group