هەڵمەتەكانی چاودێریی ئاژەڵداران و جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەردەوامن

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری و رێگری لە زیادەڕەویی شارەوانی سلێمانی بە هاوكاری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان تایبەت بە چاودێریكردنی ئەو شوێنانەی ئاژەڵداران بۆ فرۆشتن و قوربانیكردن بەكاریدەهێنن.
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەشیكردوە، لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتانەدا رێنمایی و هۆشیاركردنەوەی خاوەن ئاژەڵەكان بەردەوامە، هەروەها لێپرسینەوەی یاسایی لەسەرپێچیكاران دەكرێت بۆ دڵنیابون لە پابەندبونی هەمو لایەك بەڕێنمایی و رێساكانی پەیوەندیدار بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و خاوێنڕاگرتنی سیمای شار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group