كێشە لە دابینكردنی بەنزین دروست بووە و رۆژانە چوار ملیۆن لیتر كورتهێنان هەیە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی رەوشی ئەمنیی ناوچەكەوە، كێشە بۆ بەرهەمهێنان دروست بووە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، كشانەوەی كۆمپانیایەكی بیانی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی یەكەی تێكشكاندنی كارلێككاری (FCC) لە پاڵاوگەكانی باشور، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەكانەوە، بووەتە هۆی لەدەستدانی چوار بۆ پێنج ملیۆن لیتر لە بەرهەمی بەنزینی ئۆكتان بەرز.
باسی لەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی ئاسایی كە 30 ملیۆن لیترە لە رۆژێكدا بپارێزن، بەڵام هاوكات لەگەڵ پشووەكانی جەژن و بۆنە ئاینییەكان، خواست لەسەر بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن لیتر.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، پاڵاوگەكان بەوپەڕی توانای خۆیان كاردەكەن و وەزارەتەكەش لە رێگەی بەكارهێنانی یەدەگی نەوتییەوە، هەوڵدەدات ئەو كەلێنە لە دابینكردنی بەنزین پڕ بكاتەوە و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group