گەڕێكی نوێی دانوستانەكانی ئەمریكاو ئێران دەستپێدەكەنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەسەر هەندێك بڕگەی رەشنوسی رێككەوتنەیان لەگەڵ ئێران چەند داواكارییەكی هەبوە. 
چەند بەرپرسێكی ئەمریكا زانیاریانداوە بە ماڵپەڕەكەو رایانگەیاندوە، ترەمپ لەمیانی ئەو كۆبونەوەیەی كە رۆژی هەینی رابردو لە ژوری ئۆپراسیۆنەكان لەكۆشكی سپی ئەنجامیداوە، داوایكردوە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنەی كە شاندەكانی ئەمریكاو ئێران لەسەری رێككەوتون هەموار بكرێنەوە، چونكە ترەمپ خواستی ئەوەیە بەمنزیكانە رێككەوتنەكە بكرێت، بەڵام داوای كردوە ئەو بڕگانەی ناو ریككەوتنەكە كە پەیوەندیدارن بە چەكی ئەتۆمییەوە توندتر بكرێن.
بەوتەی بەرپرسەكانی ئەمریكا بەهۆی داواكارییەكانی دۆناڵد ترەمپەوە گەڕێكی نوێی دانوستانەكانی لەنێوان ئەمریكاو ئێران دەستیپێكردوەتەوە كە چەند رۆژێك دەخایەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group