مانگی رابردو 698 منداڵ لەسلێمانی لەدایكبون

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردودا لە 1 بۆ 31-5 لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركاری 3 هەزارو 884  نەخۆش سەردانیان كردوەو هەزارو 48 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، هەر لەمانگی رابردودا 698 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبون و 349 منداڵ كوڕ بون و 349 منداڵیان كچ بوە، لەو ژمارەیە 430 منداڵ بە سروشتی لەدایكبون و 268 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبون و 4 حاڵەتی لەدایكبونی دوانەش تۆماركراون.
هاوكات لە مانگی رابردوداو هەر لە هەمان نەخۆشخانەدا 116 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group