نەوا-
رێبوار كەریم ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: بە ئەگەرێكی زۆرەوە بودجەی ئەمساڵ پەسەند ناكرێت، كاری پەرلەمان و حكومەت لەسەر لێكۆڵێنەوەو ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2027 دەبێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق راشیگەیاندوە، حكومەتی عیراق بژاردەو توانای دارایی فراوانی هەیە بۆ چارەسەركردنی هەر كورتهێنانێكی فریاگوزاری، جا چی لەڕێگەی قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی، یان لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراقەوە بێت.