عەلی زەیدی و تۆم باراك جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی پلانی داماڵینی چەك كردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوەو  پابەندبونی هاوبەشی حكومەتی عیراق و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكایان دوپاتكردەوە بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەكی ئەمریكی- عیراقی بەهێزو كە لە بەرژەوەندی هەردولادا بێت، بە ئامانجی بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق بەرەو ئایندەیەكی پڕ سەروەری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك لە كۆبونەوەی نێوانیاندا تۆم باراك رایگەیاندوە كە سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتودا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات، هەروەها هەردولا تاوتوێی دیدگای هاوبەش و خوازراوی حكومەتی عیراقیان كرد بۆ ئایندەیەكی گەش و دور لە تیرۆرو جێبەجێكردنی پلانەكانی عیراق بۆ داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گروپ و پێكهاتە چەكدارانەی كە لە دەرەوەی دەسەڵات و كۆنترۆڵی دەوڵەتی عیراق كاردەكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group