بەرگری شارستانی راپەڕین: خنكان لە ئاودا بوەتە دیاردە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویكردەوە، كاتێك هەواڵی كەسێكیان پێدەگات لەئاودا خنكاوە جەستەی ئەوانیش لەخەمو ئازاری خنكاوەكە پێش چونە ناو ئاوەكەوە سارد دەبێت، كە دەچنە ناو ئاوەكەوە ئازارەكانیان زیاتر دەبن، خۆزگە هەمو كەس بیزانیایە كە چەندە ئازار دەكێشن و لەلایەكی تریشەوە لە خەمی خێرا دۆزینەوەی تەرمەكەن بۆ كەسوكارەكەی و گیانی خۆیان دەخەینە مەترسییەوە.
باسی لەوەشكرد، كە دەچینە ژێر ئاو دنیایەكی ترە كە پڕە لە بەردو دارو هەرچی خاشاك و زبڵی لافاوەكانە هەموی لەوێیە، ئەی ئەگەر لەشتێك بئاڵێیت و گیر ببی كەس نیە یارمەتیت بدات بۆیە خۆت دەبێت فریای خۆت بكەویت یان بەجۆرێك هاوڕێكانت بەفریات بكەون.
ئاماژەشیكرد، بۆئەوەی گیانی خۆمان و ئازیزانمان بپارێزین با ئاگامان لە منداڵەكانمان و كەسوكارمان بێت، خنكان لەئاودا بۆتە دیاردەو هەمو سەرەتای وەرزی هاوینان هەواڵی ناخۆش دەبیستین، بائەم دیاردەیە نەهێڵین و پابەندی رێنماییەكانی بەرگری شارستانی ببین.  راشیگەیاند، چەم و روبارەكانی تەواوی كوردستان هی مەلەكردن نین بەهۆی هەبونی تاشەبەرد، قوڵی شوێنەكان، نەشارەزایی كەسەكان، خوڕی ئاوەكە، لێڵی ئاوەكە، هەبونی قوڕو لیتە، ئەمانە هەمویان هۆكارن بۆ خنكانی كەسەكان لەئاودابۆیە تكایە لەو شوێنانە دوربكەونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group