پڕۆسەی ناوتۆماركردنی ئەلكترۆنی بۆ دامەزراندن لەپارێزگای هەڵەبجە كۆتاییهات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، پڕۆسەی ناوتۆماركردنی ئەلكترۆنی بۆ دامەزراندنی 250كەس لەسەر میلاكی فەرمانگەكانی پارێزگاكەیان بە سەركەوتویی كۆتاییهاتوە،  ژمارەی پێشكەشكاران  تاكاتی داخرانی لینكەكە 9 هەزارو 6 هاووڵاتی بوە، ئەم پڕۆسەیە بۆ پڕكردنەوەی پێویستی 32 پسپۆڕی جیاوازە لەكۆی 51 فەرمانگەی حكومی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە.
 لیژنەی باڵای دامەزراندن رونیشیكردوەتەوە، لە رۆژانی ئایندەداو بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنی گشتی راژە دەستدەكرێت بە رێكارەكانی ئامادەكاری و وردبینیكردنی تەواوی فۆرمە پێشكەشكراوەكان بەمەبەستی جیاكردنەوەو خاڵبەندیكردنیان بە شێوازێكی شەفاف و یاسایی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group