كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و زۆربەی ناوچەكانی هەرێم  لە سەرو 40 پلەی سیلیزیوە دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش بە 29 پلە فێنكترین ناوچەی هەرێمە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوكردەوە بە گوێرەی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و زۆربەی ناوچەكانیش لە سەرو 40 پلەی سیلیزیەوە دەبن.
لە بارەی كەشێ سبەینێ شەممەشەوە كەشناسی دەڵێت، پلەكانی گرما زیاتر روو لە بەرزبونەوە دەكەن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
بارزان : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ:42 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 42 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group