دۆناڵد ترەمپ: خەریك بوو ئەردۆغان لە شەڕەكەدا بچێتە پاڵ ئێران

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا لە كۆشكی سپی باسی لەوەكردوە، پێدەچوو ئەردۆغان بچێتە پاڵ بەرەی ئێرانەوە، چونكە ئەو لایەنگری ئیسرائیل نییە، ئاماژەی بەوەش كرد، خۆی دەستوەردانی كردووە و داوای لە ئەردۆغان كردووە لەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەدوور بێت، سەرۆكی توركیاش وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە و داواكەی قبوڵ كردووە.
هەروەها، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری ڕەزامەندی نواندن لەسەر داواكارییەكەی ئەنقەرە بۆ بەدەستهێنانی فڕۆكەی جەنگیی جۆری (F-35) و ئەو بزوێنەرە جێتانەی كە بۆ فڕۆكە جەنگییە ناوخۆییەكانی توركیا پێویستن، ترەمپ ڕایگەیاند: پێدەچێت كارێك بكەم كە توركیا ڕازی بكات.
ترەمپ وەسفی ئەردۆغانی كرد بەوەی كە"هاوڕێیەكی ئازیز"یەتی و خاوەنی سەركردایەتییەكی بەهێز و سوپایەكی گەورەیە، وتیشی: ئەو پیاوێكی بەهێزە، وڵاتەكەی خۆی خۆشدەوێت و كارێكی نایاب دەكات.
سەبارەت بە بەشداریكردنی لە لوتكەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) كە بڕیارە لە 7 و 8ی تەممووزی 2026 لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەبچێت، ترەمپ ئاشكرایكرد، بڕیاری بەشداریكردنی تەنها وەك ڕێزێك بۆ سەرۆك ئەردۆغان داوە.
ترەمپ وتیشی، ئەگەر لوتكەكە لە توركیا بەڕێوەنەچووبا و بە بانگهێشتی فەرمی ئەو (ئەردۆغان) نەبووایە، من بەشدارییم تێدا نەدەكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group