گەروی هورمز رێڕەوێكی ئاویی نێودەوڵەتییە و هیچ دەوڵەتێك خاوەندارێتی ناكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، هاوپەیمانێتییەكەیان لەگەڵ وڵاتانی كەنداوی عەرەب لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتووانە لێی دەرچوو.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی سەردانیكردنی بۆ بەحرەین رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان گرنگییەكی زۆری هەیە و ئامانجی هاوبەشیان چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشە لە ناوچەكەدا، بەو پێیەی ئێستا دەچنە قۆناغێكی نوێوە كە هیوادارن بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێت. 
جەختی لەوەش كردەوە، واشنتن بە هاوكاریی هاوبەشەكانی هەوڵدەدات دیالۆگێكی بونیادنەر لە پێناو گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا پەرەپێبدات،.
ناوبراو راشیگەیاند، ئەگەر تاران بیەوێت واز لە هەناردەكردنی ئایدیۆلۆژیاكەی بهێنێت و سەرنج بخاتە سەر خۆشگوزەرانی گەلەكەی، ئەوا ئەمریكا ئامادەیە هاوكاریی بكات.
سەبارەت بە رەوشی دەریاوانی لە ناوچەكەدا، رۆبیۆ ڕوونی كردەوە، كە گەروی هورمز رێڕەوێكی ئاویی نێودەوڵەتییە و هیچ دەوڵەتێك خاوەندارێتی ناكات، بۆیە هیچ وڵاتێك مافی ئەوەی نییە باج یان تێچووی تێپەڕبوون بەسەر كەشتییەكاندا بسەپێنێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group