سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: دەمانەوێت وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێم زیاتر بێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاندوە، شاندی هەرێم سەردانی ئیسپانیای كردوە بەئامانجی ئەنجامدانی دوو كۆڕبەندی ئابوریی لەگەڵ دوو هەرێمی ئەو وڵاتە لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، ئاو و پیشەسازی خۆراك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا.
محەمەد شوكری وتیشی: دەیانەوێت وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكرێت بەلایەنی كەمەوە پڕۆژەی هاوبەش و پشتگیری لە پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و سود لە ئەزمونی وڵاتی ئیسپانیا وەرگرن.
 ئاماژەشیكردوە، گفتوگۆی زۆر بەرهەمدار لەگەڵ ئیسپانیا هەبوەو زۆر بابەتی گرنگیش باس كراون، تەنانەت دیدارو كۆبونەوە لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدران و لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە كاری باشیان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group