دەرگای بانكەكان بەڕوی هاوڵاتیاندا دادەخرێت جگە لە سودمەندبوانی هەژماری من

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە 1/7 پشوی بانكییە لەسەرجەم بانكە حكومیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بۆیە دەرگای بانكەكان بەڕوی هاوڵاتیان دادەخرێت، جگە لە سودمەندبوانی پڕۆژەی هەژماری من كە دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی بانكییان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان ئاماژەشیكردوە كە فەرمانبەرانی بانكەكان دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بەمەبەستی رێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2026.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group