دۆناڵد ترەمپ بژاردەی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئێران تاوتوێدەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا
نێردراوانی ئەمریكاو ئێران لەڕێگەی نێوەندگیرانی قەتەرو پاكستانەوە گفتوگۆیەكی تەكنیكیان لە دەوحە دەستپێكردوە بەئامانجی جێبەجێكردنی بەندەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ كۆتاییهێنان بەشەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ بژاردەی هێرشی بەرفراوانی دژ بە ئێران تاوتوێكردووە، بەڵام لەئێستادا رێڕەوی دیپلۆماسی پێ باشترە، چونكە پێیوایە هێرشكردن لەم كاتەدا دانوستاندنەكان پەكدەخات هەرچەندە بژاردەی سەربازیشی هێشتوەتەوە.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندوە: هیچ كۆبونەوەیەكی ئاست بەرز یان راستەوخۆ لەنێوان واشنتۆن و تاراندا نییە، سەردانی نێردراوانی ئەمریكا بۆ دەوحە تەنها بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەكانی ناوچەكەیە لەگەڵ لایەنی قەتەری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group