ئەمریكا داوای دەركردنی راگەیەنراوێكی لە ئێران كردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
لێپرسراوانی ئەمریكا بەماڵپەڕی ئەكسیۆسیان راگەیاندوە، واشنتۆن داوای لەئێران كردوە راگەیەنراوێكی فەرمی دەربكات و تیایدا بەڕونی ئاشكرای بكات كە هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز راگرتوە.
بەپێی ماڵپەڕەكە یەكێك لە بەرپرسە ئەمریكییەكان ئاشكرایكردوە: بە ئێرانییەكان وتراوە یان ئەو راگەیەنراوە دەردەكەن یان هیچ شتێك نامێنێت پێشكەشیان بكەن ئەمەش وەك ئاماژەیەك بوە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەكان و گرێدانەوەی بەو هەڵوێستەی تارانەوە ئەگەر رایبگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group